سەردێڕ:

جارێکی دیکە هێرشی درۆنی کرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر

AM:11:23:03/03/2026

560 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ، جارێکی دیکە لەرێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر، چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، درۆنەکە لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە خراوەتەخوارەوە.


هاوکات بەپێی زانیارییەکان، هەر شەوی رابردوو چەندین جار، فڕۆکەخانەی هەولێر و هەریر و کونسوڵخانەی ئەمریکا بە درۆن مووشەک لەناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراقەوە کرانە ئامانج، بەڵام لەلایەن زۆربەی موشەک و درۆنەکان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە خرانەخوارەوە.

گروپە چەکدارەکانی عێراقیش دەڵێن، بە درۆن هێرشـیانکردووەتە سەر ئوتێلێک لە هەولێر کە سەربازانی ئەمریکی لێماوەتەوە، بەڵام تائیستا لایەنی هەرێم ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەکردووەتەوە.













گەلەری