سەردێڕ:

عێراق لەبارەی گۆڕانکاری لە رێژەی دانیشتووان وەڵامی هەرێم دەداتەوە

PM:07:43:25/02/2026

4584 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق هۆکاری کەمبوونەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە ١٤.١٤ـەوە بۆ ١٢.٧٨٪ی کۆی دانیشتوانی عێراق ئاشکرادەکات و دەڵێت، دیاریکردنی دانیشتوانی هەرێم بە رێژەی ١٢.٦٨٪ لەسەر داوای حکومەتی ماوەبەسەرچوو بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی ناڕەزایەتیەکانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی دایەوە سەبارەت بە کەمکردنەوەی رێژەی دانیشتوانی هەرێم لە ١٤.١٤٪ـەوە بۆ ١٢.٦٨٪ و دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییە لەسەر داوای نوێنەرایەتی هەرێم بووە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، زیاتر لە ٢٠ خشتەی وردی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠٢٤ رادەستی هەرێم کردووە، کە داتاکانی لەسەر ئاستی پارێزگا، قەزا، ناحیە، گەڕەک و گوند تێدایە.

بەپێی ئەم خشتانە رێژەی دانیشتووانی هەرێم ١٤.١٤٪ـی کۆی دانیشتوانی عێراقە، بەڵام بەپێی ئەو رێککەوتنانەی لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کراوە لە مانگی ١٠ـی ساڵی ٢٠٢٤ـدا، لەسەر داوای نوێنەرانی هەرێم، بڕیار درابوو ئەو کەسانەی لە هەرێم نیشتەجێن بەڵام شوێنی نیشتەجێبوونی پێشوویان پارێزگاکانی دیکەی عێراق بووە، لەسەر پارێزگا رەسەنەکانی خۆیان ئەژمار بکرێن.

وتیشی، دوای جێبەجێکردنی ئەم پرۆسەیە و گەڕاندنەوەی کەسەکان بۆ سەر پارێزگا ڕەسەنەکانی خۆیان و لابردنی بیانییەکان، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان بووەتە١٢.٦٨٪ـی کۆی دانیشتووانی عێراق.













گەلەری