PM:06:01:02/03/2026
1132 جار خوێندراوەتەوە
عەلی باپیر و شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی بۆ گیان لەدەستدانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئیران، سەردانی کونسوڵخانەی ئێرانیان کرد لە هەولێر.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە یاوەری شاندێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری سەردانی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە هەولێر کرد و پرسە و سەرەخۆشی خۆیانیان ئاڕاستە کرد.
سەرۆکی کۆمەڵی
دادگەری دەشڵێت، عەلی خامنەیی رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ناهەق کوژرا و وتیشی، "ئەو جۆرە کەسانە کلیلی چارەسەرو ئاشتی و ئارامی بوون".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوانەى چاویان لە ستەم و دەستدرێژی و خۆسەپاندنە بەدڵنیایی
سەرئەنجامی دونیا و قیامەتیان پەشیمانییە".