PM:03:14:03/03/2026
1028 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ، لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەم حکومەتە ماوەبەسەرچووە جگە لە قەیران و نەهامەتی بۆ خەڵکەکەی هیچی تری لە هەگبەدا نییە، بەڵام بۆ زیادکرد نی باج و سەرانە وەرگرن لە هاوڵاتیان بەردەوامن و هیچ گرفتیان نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، هێشوو غەریب، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، "حکومەتێکی ماوەبەسەرچووی بێباک؛ ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچوە جگە لە قەیران و نەهامەتی بۆ خەڵکەکەی هیچی تری لە هەگبەدا نیە، لەلایەک خەڵک بەدەست نەبونی کارەباوە دەناڵێنێت لە لایەک هەر رۆژە و بە بیانویەک هۆکارن بۆ دواکەوتنی زیاتری مووچەی مانگی دووی مووچەخۆران، بەڵام بۆ زیاد کردنی باج و سەرانە وەرگرتن لە هاوڵاتیان بەردەوامن و هیچ گرفتیان نیە".
وتیشی، "لە دنیادا نەبووە حکومەت دژی خەڵکەکەی خۆی بێت و ببێتە
بارگرانی بەسەر خەڵکەوە بەڵام بە رۆژی روناک ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچووە ئەوەی خوا
پێی ناخۆش بێت بەرامبەر خەڵکەکەی دەیکات، لە بڕینی کارەبا و نەدانی مووچە و زیاد
کردنی باج و هەموو ئەو گرفتانەی رووبەڕووی خەڵک دەبێتەوە ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچووە
لێی بەرپرسە".