سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری سوریا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دۆخی ناوچەکە کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق کرا و جەختیان لە خێراکردنی پرۆسەکە و لابردنی بەربەستەکان کردەوە و هەردوولا سورن لەسەر ئەوەی کە پێویستە عێراق وەکو وڵاتێکی گەشەسەندوو و خاوەن سەروەری و سەربەخۆ بمێنێتەوە.
وتیشی،
بەردەوام دەبن لەوەی کە رۆڵێکی گرنگ ببینن لە عێراق تاوەکو دڵنیابن لەوەی داهاتووی
وڵات بە شێوەیەک بێت باشترین خزمەت بە هەموو خەڵکی عێراق بکات.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و
جۆشوا هاريس، كاربهڕێكهرى باڵيۆزخانهى ئهمريكا له عێراق ئامادەیبوون، دۆخی
سیاسیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
باسی لەوەشکرد،
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی و تۆم باراك لەسەر پێویستیی تەواوکردنی
رێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆکبوون و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە
دۆخی ئێستا وادەخوازێت کورد یەک دەنگ و یەکگرتوو بێت لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.