PM:10:19:28/02/2026
620 جار خوێندراوەتەوە
لە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان بەشی شەش مانگ خواردن و شتوومەکی پێویست بەردەستە، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێمیش دڵنیایی بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، "مەترسی لەسەر نەبوونی خۆراک نییە".
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، "کەلوپەلی خۆراکی و سەرەکی، بە بڕی پێویست لە کۆگەکاندا هەیە و جووڵەی بازرگانیش بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە".
لەبارەی نیگەرانییەکانی خەڵک لە دروستبوونی تەنگژەی خۆراک، بریکاری وەزارەتی بازرگانی وتی، "پێویست ناکات هاوڵاتییان هیچ ترس و دڵەڕاوکێیەکیان هەبێت، چونکە بازاڕ سەقامگیرە و کاڵای پێویست بەردەستە."
سەبارەت بە پرسی بەشەخۆراکی مانگانەش، سەروەر هاواری ئاماژەی بەوە کرد، کێشەی دابینکردنی بەشەخۆراک چارەسەر کراوە و وتی، "هاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق، دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک کراوە و پرۆسەکە بە شێوەیەکی مانگانە و بەردەوام ئەنجام دەدرێت."