PM:11:33:23/02/2026
2068 جار خوێندراوەتەوە
شارەزایەكی کەشناسی دەڵێت، شەپۆلێکی بەفر و بارانبارینی مامناوەند بە دوو قۆناغ تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناو بەشێكی شار و شارۆچكەكانیش بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی سەرما بەڕێوەیە و کەشێکی تەواو زستانی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم دەگەڕێتەوە لەشەواندا کەشێکی سارد دروست دەبێت بەهۆی کاریگەری بارستە هەوایەکی بەفربارینی چڕ لەناوچە شاخاوییەکان دەستدەکاتەوە لەسەنتەری یەکێک له شاره گەورەکانی هەرێمی ئەگەر هەیه بەفرببارێت و جارێکی تر سپی پۆش بێت.
وتیشی، رۆژانی
پێنجشەممە و هەینی بارانبارینی سەرتاسەری دەبێت و لە ئێواڕەی رۆژی پێنج شەممە هەتا
دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینیش ئەگەری بارانبارینی مامناوەند بۆ بارانی بەخوڕ هەیە لە
ناوچەکانی باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم (دهۆک و زاخۆ و سۆران و راپەڕین و سلێمانی و هەڵەبجە)
پێشبینی دەکرێت بارانی باشی لێببارێت.
سەبارەت بە وادەی
بەفربارینیش دەڵێت، بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری هەینی لەسەر شەممە ٢٨ـی
ئەم مانگە شەپۆلێکی بەفربارینی مامناوەند بۆ چڕ دەیانگرێتەوە، لە حاجی ئۆمەران و دەوروبەری
لە چیای پێرس و هەڵگورد و حەسەن بەگ و کۆڕەک و سەفین و گارا و ناوچەی باڵەکایەتی و
وەرتێ و شاوڕێ و مەرزی کێلێ و پێنجوین و ناڵپارێز و گەرمک و چیاکانی هەورامان و ئەزمەڕ
و گۆێژە و بەشێک لەناوچەکانی دەوروبەری شەقڵاوە لەسەنتەری پارێزگای سلێمانیش ئەگەر
هەیە بەفر ببارێت، ئەگەر جێگیر بێت بارستە هەواکە زیاتر قوڵبێتەوە بۆ گەرەکەکانی
ناو شاری سلێمانی و لەگەڵبوونی شێی پێویست.