سەردێڕ:

بەشێک لە مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە

PM:09:27:02/03/2026

696 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەمئەندام و خاوەن پێداویستە تایبەتانەی سنووری هەولێر کە مامەڵەی (بەرحەیاتی) و (هەژماری من)یان هەیە ئاگادار دەکرێنەوە، لەبەر ئەو دۆخە ئەمنیە نەخوازراوەی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی نەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی هەولێر بڵاویکردەوه، "ئاگاداری کەمئەندامان و خاوەن پێداویستە تایبەتەکان دەکەینەوە کە لەبەر ئەو دۆخە ئەمنیە نەخوازراوەی هەیە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیمان نەکەن."

دەشڵێت، ئەو کەمئەندام و خاوەنپێداویستە تایبەتانەی کە مامەڵەی (بەرحەیاتی) و (هەژماری من)یان هەیە بۆ ئەوەی قەرەباڵغی دروست نەبێت، تا ئەو کاتەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، جارێ سەردانیان نەکەن.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی جەخت دەکاتەوە دواتر مامەڵەکان رایی دەکرێن.













گەلەری