PM:02:25:03/03/2026
828 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، کاردەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی شێوازەکانی هەناردەکردنی نەوتی عێراق، وتیشی بەشی زۆری هەناردەی نەوت بۆ بازاڕی ئاسیایە دواتریش بۆ ئەوروپا و ئەمریکا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەلی نزار شە تری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ وتی، کۆمپانیاکەیان ستراتیژییەتیەکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات بۆ هەمەجۆرکردنی شوێنە کۆتاییەکانی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق، کە سێ بازاڕە سەرەکییەکە (ئاسیا، ئەورووپا و ئەمریکا) دەگرێتەوە.
وتیشی، بەشە هەرە زۆرەکەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕی ئاسیایە،
پاشان ئەورووپا و دواتر ئەمریکا، بەڵام ئەمە رێگر نەبووە لە بەهێزکردنی پشکی عێراق
لە کیشوەری ئەورووپا و بڕی گرێبەستەکانی نەوتی خاوی بەسرەی مامناوەند کە بە
کۆمپانیا ئەورووپییەکان فرۆشراوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ـدا بە رێژەی٪٨٣ زیادی
کردووە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢٢.
وتیشی، سیاسەتی بەبازاڕکردن بووەتە هۆی بەستنی گرێبەستی درێژخایەن کە
ماوەکەیان دەگاتە ١٠ ساڵ لەگەڵ ژمارەیەک کۆمپانیای جیهانی باوەڕپێکراو، لەگەڵ
هێشتنەوەی مافی پێداچوونەوەی بڕی نەوتەکە بە شێوەی ساڵانە، ئەمەش بەشدارە لە
گەرەنتی کردنی بەردەوامی داواکاری لەسەر نەوتی عێراق و پاراستنی بەرژەوەندییە
باڵاکانی وڵات.