AM:10:25:05/03/2026
328 جار خوێندراوەتەوە
بە بۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی دەستپێکی راپەڕینی گەلی کوردستان مەسعود بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، راپەڕین بەرهەم و درێژكراوەی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی جەماوەر و هێزە خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو، هیوادارن كە هەرچی كێشە و ناكۆكی لە ناوچەكەدا هەیە بە رێگەی ئاشتیانە بگاتە ئەنجام و چارەسەر.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی وتی، بە بۆنەی ٣٥ـەمین ساڵیادی دەستپێكی راپەڕینی گەلی كوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و خەڵكی كوردستان و هەموو ئەو نیشتیمانپەروەر و تێكۆشەر و ئازادیخوازانە دەکات، كە رۆڵیان لە بەدیهاتنی ئەو دەستكەوتەی گەلەكەیاندا هەبووە.
وتیشی، راپەڕین
بەرهەم و درێژكراوەی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی جەماوەر و هێزە
خەباتگێڕەكانی كوردستان بوو. ئەو رووداوە لە ئێستا و داهاتوودا هەڵگری پەیامی
خۆبەدەستەوەنەدان و ئازادیخوازی و ئیرادەی ژیانی سەربەرزانەیە.
باسی لەوەشکرد،
ئێستا ناوچەكە بە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و هەستیاردا تێدەپەڕێت و هیوادارن كە هەرچی
كێشە و ناكۆكی لە ناوچەكەدا هەیە بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە ئەنجام و چارەسەر.