سەردێڕ:

چی بەسەر جەستەدا دێت کاتێک پێش خەوتن شیرینی دەخۆیت؟

AM:08:28:24/02/2026

1064 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خەڵکی وا راهاتوون پێش خەوتن ژەمێکی سووک یان جۆرێک لە شیرینی بخۆن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمە مەترسییەکی گەورە لەسەر تەندروستی دروست دەکات، بەتایبەت لەسەر ئاستی پەستانی خوێن.


بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی "Verywellhealth"، خواردنی ئەو شیرینییانەی شەکری دەستکردیان تێدایە پێش خەوتن، کاریگەرییەکی خراپتری هەیە وەک لەو شەکرە سروشتییەی لە میوەکاندا هەیە.

کاتێک پێش خەوتن شیرینی دەخۆیت، ئەم گۆڕانکارییانە لە جەستەتدا روودەدەن:

١.خواردنی شەکر دەبێتە هۆی دەردانی هۆرمۆنی "ئینسۆلین"، ئەمەش وادەکات گورچیلەکان خوێ (سۆدیۆم) لە جەستەدا کۆبکەنەوە کە راستەوخۆ پەستانی خوێن بەرز دەکاتەوە.

٢.شەکر کۆئەندامی دەمار چالاک دەکات، ئەمەش لێدانی دڵ خێرا دەکات و بۆرییەکانی خوێن تەسک دەکاتەوە.

٣.شەکر وزەیەکی کاتی بە جەستە دەدات، ئەمەش رێگری دەکات لەوەی بە قووڵی بخەویت.

٤. ئەو کالۆرییە زیادەی لە شیرینییەکانەوە وەردەگریت، لە شەودا دەگۆڕێت بۆ چەوری ورگ، ئەمەش هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەکات.













گەلەری