سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی: ئێمە خۆبەڕێوەبەریمان دەوێت بەڵام حکومەتی سوریا تەنها حکومی خۆجێی قبوڵ دەکات

PM:05:32:24/02/2026

560 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هەسەدە دەڵێت، رێککەوتنی کۆتایی مانگی یەک لە ئەم بارودۆخەی ئێستادا باشترین بژاردەی بەردەست بوو. دەشڵێت، ئەوان ئۆتۆنۆمیان دەوێت بەڵام ئەوەی حكومەتی سوریا قبوڵی دەكات تەنها حكومی خۆجێیی ناوچە كوردییەكانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتیشی، ئەوانخۆبەڕێوەبەرییان دەوێت بەڵام ئەوەی حكومەتی سوریا قبوڵی دەكات تەنها حوکمی خۆجێیی ناوچە كوردییەكانە، وتیشی، نایانەوێت رێككەوتنەكەیان هەرەسبهێنێت بەڵام ئەگەر روویدا تا كۆتایی بەرگری لە ناوچە كوردییەكان دەكەن.

دەشڵێت، كاتێک حكومەتی سوریا هێرشیكردە سەر ناوچەكانیان ئەمریكا نەهات بە هانایانەوە و هەڵوێستی ئەمریکا بەوجۆرە نەبوو هێرشەکە بوەستێنێت، لە ئەنجامی ئەم هەڵوێستەدا ناڕەزایی بەربڵاو لە نێو گەلەکەیاندا هەیە.

سەبارەت بە سەرهەڵدانەوەی داعشیش دەڵێت، كشانەوەی ئەمریكا لەم كاتەدا كارێكی باش نییەو داعش بەشێوەیەكی بەرچاو بەهێزبوووتەوە و ئەگەرى ئەوە هەیە بتوانن وردە وردە شارە گەورەكانی سوریا داگیربکەنەوە.













گەلەری