سەردێڕ:

یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

PM:12:38:23/02/2026

4348 جار خوێندراوەتەوە

بازرگانی و خۆراکی سلێمانی دەڵێت، یەکەمین بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت و بریکارەکان ئاگاداردەکرێنەوە لەوەی هەر ماددەیەکی خراپی تێدابوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانیی و خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا وتی، یەکەم بەشە خۆراکی سەبەتەی ئەمساڵ بەداتای مانگی رابردوو واتا مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٦بڵاوکردەوە و داواش دەکات هەر خۆراکێک خراپ بوو بیگەڕێننەوە و دابەشی نەکەن.

وتیشی، ماددە خۆراکییەکانی یەکەم سەبەتەی بەشەخۆراکی ئەمساڵ بۆ هەر کەسێک بریتییە لە: سێ کیلۆ برنج و کیلۆیەک شەکر و لیتریک زەیت، هەروەها نیوکیلۆ نیسک و نیوکیلۆ لەتکەنۆک و دۆشاوێکی تەماتەی ٤٠٠ گرامی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە، لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە هەر مادەیەک دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بەسەر هاوڵاتییاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەنەوە تا بۆیان بگۆڕن.













گەلەری