AM:11:11:28/02/2026
740 جار خوێندراوەتەوە
دوای دەسپێكردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، هەریەكە لە عێراق، ئێران و ئیسرائیل ئاسمانی وڵاتەكانیان داخست، لەناویاندا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا، داخستنی ئاسمانی عێراقی ڕاگەیاند و لایخۆیەوە ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێریش ڕاگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەی پشڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق بەڕوی گەشتەکان داخرا.
هاوكات مەجید ئەخوان، وتەبێژی ڕێکخراوی فڕۆکەوانیی مەدەنی ئێران بە میدیا فەرمیەكانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بەپێی ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی، کایەی ئاسمانیی تەواوی وڵات تا ئاگادارکردنەوەیەکی دواتر ر داخرا.
لایخۆیەوە دەسەڵاتدارانی ئیسرائیل لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەسپێكردنی هێرش بۆ سەر ئێران، ئاسمانی وڵاتەكەیان داخست و باری نائاسایی تەواویان لە وڵاتەكە ڕاگەیاند.