وەزیری کارەبای هەرێم دەڵێت، کاتی پێدانی کارەبا کەم دەبێتەوە و رۆژانە تەنها ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبا دەبێت و دەشڵێت، "هیچ کێشەیەک سوتەمەنیدا نییە و راگرتنی کاری کۆمپانیاکان کاتییە".
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای هەرێم لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا وتی، وەک رێکارێکی خۆپارێزی کۆمپانیای داناغاز بەرهەمهێنانی غازی لە کۆرمۆر راگرتووە.
دەشڵێت، چوار هەزار
مێگاوات کارەبامان بەرهەم دەهێنا، بەڵام لەگەڵ ڕاگرتنی هەناردەی گاز لەلایەن دانا
گازەوە، ئێستا هەزار و ٢٠٠ تا هەزار و ٥٠٠ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت.
جەختی لەوەش
کردەوە، بەو رێژە غازەی کە هەمانە لە ئێستادا دەتوانین تەنها ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر
کارەبا بە هاوڵاتییان بدەین.
وتیشی، تا ئێستا
هیچ مەترسی و هێرشێک بۆسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەبووە، بەڵام لەبەر مەترسی و پاراستنی کێڵگەکە
هەناردەی غاز وەستاوە.