سەردێڕ:

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی دوو دیاریکرا

PM:02:53:04/03/2026

1044 جار خوێندراوەتەوە

کارەبای سلێمانی دەڵێت، به‌گوێرەی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا بۆ مانگی دوو نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر ٤٤ دینارە و ئەو نرخەش بۆ ئەو ناحیانەیە کە مۆلیدەکانیان کار دەکەن و هێشتا کارەبایان نەبووە بە پڕۆژەی روناکی.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی وتی، سەبارەت بە پارەی مۆلیدەی پڕۆژە نیشتەجێبووەکانیش، نرخی کیلۆوات بۆ ئاوەرێک بریتییە لە ٢٦٧ دینار.

ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پڕۆژە نیشتەجێبووانەی کە تاکە سەرچاوەی کارەبایان مۆلیدەیە و کارەبای نیشتیمانییان نییە، نرخی کیلۆواتیان ٢٥١ دینارە.













گەلەری