PM:01:01:25/02/2026
584 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی هەرێم و یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، حکومەتی ماوەبەسەرچوو کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا سێ تەوەر گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت کە گرنگترینیان بارودۆخی داراییی هەرێم و خەرجکردنی مووچەی موچەخۆران و بەدواداچوونی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی داراییی فیدراڵی و هەرێمە لەبارەی پابەندیی داراییی هەردوو حکومەت لە بەرامبەر یەکتر.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە کەوتنە بواری جێبەجێکردنی
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە
تاوتوێ دەکرێت.