سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا

AM:08:35:24/02/2026

2936 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی دوایین کۆبوونەوەی خۆی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و نێودەوڵەتی ئەنجامدا و داوایان کرد پەلە بکرێت لە یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار.


چوارچێوەی هەماهەنگی دواین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و دوپاتیدەکەنەوە پابەندن بە بڕیارە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت بڕیاری ٨٣٣ـی نەتەوە یەکگرتووەکان کە تایبەتە بە دیاریکردنی سنووری نێوان عێراق و کوەیت. پاڵپشتی خۆشیان بۆ مافە نیشتمانییەکانی عێراق دەربڕی، لەوانە سپاردنی نەخشە و پۆتانە جوگرافییەکانی سنووری دەریایی عێراق.

لەبارەی پرسی سەرۆک کۆماریشەوە دەڵێن،داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەن لەسەر کاندیدی هاوبەشی سەرۆک کۆمار رێکبکەون بۆ ئەوەی پۆستەکە یەکلایی بکرێتەوە.

هەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر یەکگرتوویی چوارچێوەکە کرایەوە وەک هێزێکی سیاسی دەرەکی و وتیشیان، کە پێویستە پابەندبن بەو متمانەیەی کە دەنگدەران لە هەڵبژاردنەکاندا پێیان بەخشیون بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت و خزمەتکردنی هاووڵاتیان.

سەبارەت ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش داوایان کرد، کە زمانی جەنگ و ئاڵۆزی وەلا بنرێت کەشی ئەرێنی دانوستانەکانی جنێف بقۆزرێتەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەر.
هاوکات، بەپێی راگەیەندراوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی سەرۆک وەزیران نەکراوە. 













گەلەری