PM:11:40:02/03/2026
388 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، "دوژمنایەتی هیچ وڵاتێکی دەوروبەر ناکەین و تەنها بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئامانجمانە". دەشڵێت، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە فشار بخەنە سەر ئەمریکا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی وتی، لە دوای جەنگ پێویستە بەڵگەنامەکان کۆبکرێنەوە و لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بخرێتە بەرباس، هەروەها ئەوانەی جەنگیان هەڵگیرساند دەبێت ناچاربکرێن وەڵام بدەنەوە.
دەشڵێت، تۆڵەی
کوژرانی خامنەیی دەکەینەوە و ئامانجمان بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایە لە ناوچەکە،
هەروەها پێویستە وڵاتانی ناوچەکە فشار بخەنە سەر ئەمریکا.
وتیشی، ئێمە جەنگەکەمان
دەستپێنەکردووە، بەڵکو بەسەرئێمەدا سەپێنراوە، دەبێت فشار لە ئەمریکا و ئیسرائیل
بکرێت، چونکە ئەوان جەنگەکەیان هەڵگیرساندووە، هەروەها قسەم لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی
قەتەر و عوممان کردووە، ئەوەی لە عوممان روویدا بژاردەی ئێمە نەبوو، چونکە ئێمە هێزەکانمان
ئاگادار کردووەتەوە لەوەی وریابن لە ئامانجەکانیان.