PM:08:18:02/03/2026
492 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری تەندروستیی هەرێم دەڵێت، بڕێکی باشی دەرمان لە کۆگاکاندا هەیە و نرخی هیچ دەرمانێک زیاد نەبووە، هاوکات پلانی فریاگوزاریی خێراشیان ئامادە کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا وتی، سامان به‌رزنجی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، بڕێكی باشی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له كۆمپانیاكان و كۆگاكان هه‌یه پێویست به دڵه‌ڕاوكێ ناكات، پێویست ناكات هاوڵاتیان بڕی زیاتر له پێویست ده‌رمان بكڕن بۆ هه‌ڵگرتن، ته‌نها ژه‌مه‌كانی بڕیاردراو به‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن پزیشكی چاره‌سه‌ر دیاریكراوه به‌سه بۆ دابینكردن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
هیچ ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی گران نه‌بووه، پێویسته هاوڵاتیان له‌كاتی كڕینی
ده‌رمان و پێداویستی، پاره‌ی زیاتر له‌و نرخه نه‌ده‌ن كه له‌سه‌ر ستیكه‌ری حكومه‌ت
دیاریكراوه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
هه‌وڵ و رێكاری زیاتر ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی زیاتری ده‌رمان و پێداویستی
پزیشكی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كان و فریاكه‌وتنه‌كان و هۆڵه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری و
چاودێری چڕ وه‌ك به‌شێك له پلانی فریاگوزاری ئاماده‌كراو و ده‌شڵێت، "له‌ڕێگه‌ی
پلانێكی فریاگوزاری خێرا، ڕه‌چاوی پێداویستی و جۆر و قه‌باره‌ی هه‌ر ڕوداوێك بۆ
ئاماده‌كارییه‌كانی بواری ته‌ندروستی كراوه".
باسی له‌وه‌شكردووه،
پلان و ئاماده‌كاری تیمه‌كانی پزیشكی گه‌ڕۆك، تیمه‌كانی پزیشكی فریاكه‌وتن و تیمه‌كانی
فریاگوزاری خێرا و ئه‌مبوڵانس كراوه له هه‌ر شوێنێكی رووداو و پێشگه‌یشتن به نه‌خۆشخانه،
سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گشتی ته‌ندروستیش راسپێردراون بۆ ئاماده‌باشی
پێشوازی فریاكه‌وتنه‌كان و ئێشكگری پزیشكان و كارمه‌ندان و به‌رده‌ستبوونی ده‌رمان
و پێداویستی پزیشكی پێویست.