بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی پێشوەختەی بۆ سەر ئێران دەسپێكرد و چەند تەقینەوەیەکی بەهێز تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاند.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، ڕایگەیاند، ئیسرائیل "هێرشی پێشوەختە"ی بۆ سەر ئێران دەستپێکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، باری نائاسایی دەستبەجێی لە سەرانسەری وڵاتدا ڕادەگەیەنین و بۆ لەناوبردنی هەڕەشەكانی سەر وڵاتەكەمان هێرشمان ئەنجامدا.
لەلایەكی دیكەوە میدیا فەرمییەكانی ئێران هێرشەكەیان پشتڕاستكردەوە و دەنگی چوار تەقینەوەی بەهێز تارانی پایتەختی ئێرانی هەژاندوە.
هاوكات ئیسرائیل، باری نائاسایی رایگەیاند و ئاسمانی وڵاتەكەی داخست، هەروەها داوای لە هاوڵاتیانی كرد كە لە ماڵەكانیانیادا بمێننەوە.