سەردێڕ:

دوای هێرشەکانی سەر ئێران؛ نرخی نەوت بەرزبووەوە

PM:12:32:28/02/2026

488 جار خوێندراوەتەوە

دوای هێرشکردنە سەر ئێران و پەرەسەندنی گرژییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٧٢ دۆلار و ٤٨ سەنت.


ئه‌مڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، راپۆرتە ئابوورییە جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، دوای هێرشی سەر ئێران، نرخی نەوت بە رێژەی نزیکەی ٢٪ بەرزبووەتەوە، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە ٧٢ دۆلار و ٤٨ سەنت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە نیگەرانییەکان لەبارەی پچڕانی ئەگەری دابینکردنی نەوت هه‌یه‌.

خبانکی بارکلیز رایگەیاندووە کە، دەتوانێت نەوتی خاوی برێنت بەرزبێتەوە بۆ نزیکەی ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە ئەگەری هەر پچڕانێکی بەرچاو لە دابینکردندا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بازاڕ بەهۆی گرژییەكانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنه‌كانی دیكه‌ دەناڵێنێت، هەرچەندە مەرج نییە هەر بەرزبوونەوەیەک ببێتە هۆی پچڕانی دەستبەجێی دابینکردن".

هۆشداریشی دا لەوەی "بازاڕەکان تووشی فشاری پێکهاتەیی دەبن بەهۆی دابەزینی یەدەگەکان و بچووکبوونەوەی توانای یەدەگ لەگەڵ خواستی جێگیردا”. جەختیشی لەوە کردەوە کە "هەر بەرزبوونەوەیه‌كی زیاتر دەتوانێت نرخەکان بەرزتر بکاتەوە، لەکاتێکدا نەبوونی هیچ پچڕانێکی فیزیکی لە دابینکردندا دەتوانێت ببێتە هۆی دابەزینی نرخەکان لە سێ بۆ پێنج دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک".













گەلەری