PM:03:10:25/02/2026
556 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، هێشتا کۆبانێ پێویستییەکی زۆری بە هاوکاری مرۆی هەیە وتیشی، بەهۆی کەمی خۆراکەوە نرخی خۆراک بەرزبووەتەوە.
ستیڤان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەشکرد، هێشتا پێویستییەکی زۆر بە هاوکاریی مرۆیی لە کۆبانێ هەیە، و وتیشی، کارەبا تەنیا بەشی پێویستیی ٪٤٠ دەگاتە شارەکە و سووتەمەنی پێویست ناگات و ئەمەش وایکردووە نرخی بەرزببێتەوە.
دەشڵێت، بەهۆی سنوورداربوونی گەیشتنی
کەلوپەل و پێداویستیی، نرخی خۆراک بە بەرزیی ماوەتەوەو وتیشی،ۆرێک لە
خێزانە ئاوارەکان ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان، بەڵام
نیگەرانییە ئەمنییەکان و هەواڵەکانی تاڵانکردنی موڵک و ماڵ ڕێگرن لەبەردەم
گەڕانەوەیان.