AM:10:01:01/03/2026
796 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتی عێراق بەهۆی مردنی عەلی خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە و سێ رۆژ ماتەمینی گشتی لە سەرانسەری وڵات راگەیاند.
ئەمڕۆ یەکشەمە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی، سەرەخۆشی خۆیان بەبۆنەی مردنی خامنەی رادەگەیەنن و خامنەیی بەو کۆچەی خزمەتەکەی بۆ گەلی ئێران گەیاندە لوتکە و بەو بۆنەیەوە بریاریانداوە سێ رۆژ ماتەمینی لە تەواوی عێراقدا رابگەیەنن.
وتیشی، عێراق
جارێکی تر بانگەوازی جدی و دەستبەجێی خۆی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ
راگرتنی بێ مەرجی هەموو کار و چالاکییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا و ئەم گرژییانە
ناوچەکە بەرەو ئاستێکی تر لە توندوتیژی دەبەن.