سەردێڕ:

سەرۆکی یەکگرتوو لە بڵاوکراوەیەکدا پیرۆزبایی ساڵیادی راپەڕین دەکات

AM:11:18:05/03/2026

280 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکگرتوو دەڵێت، "راپەڕینی ١٩٩١ پیرۆز بێت لەگەلی باشوری کوردستان، رۆژێکی پڕشنگدارە لە مێژوی گەلەکەمان و دەروازەیەکی گرنگ بوو بۆ قۆناغێکی نوێ، بەڵام لەدوای ٣٥ ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەو رۆژە مێژوییەدا بەداخەوە گەلەکەمان ئێستا لە نائومێدیەکی گەورەدایە بۆ ئایندەی مافەکانی و دەسەڵاتدارانی هەرێمیش دەستکەوتەکانیان کردووەتە قوربانی ویستە حزبی و ململانێ نادروستەکانیان".


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، مستەفا عەبدوڵا، سەرۆکی فاکسیۆنی یەکگرتوو وتی، لەدوای ٣٥ ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەو رۆژە مێژوییەدا بەداخەوە گەلەکەمان ئێستا لە نائومێدیەکی گەورەدایە بۆ ئایندەی مافەکانی، بە تایبەتی کەهەرێم کەوتۆتە نێو چەقی ململانێکانی هەرێمایەتی و شەڕی هەڵگیرساوی پڕ مەترسی لەسەر ناوچەکە.

وتیشی، دەسەڵاتدارانی هەرێم لەئاست دەستکەوتەکانی راپەڕین کەمتەرخەم وبێباکن و دەستکەوتەکانیان کردووەتە قوربانی ویستە حزبی وململانێ نادروستەکانیان.
باسی لەوەشکرد، "گەلەکەمان لەم قۆناغەی ئێستادا هەم ئاڵانگاری لەبەردەمە لەهەمانکاتدا فرسەتیش، بەڵام حوکمڕانەکانی هەرێم لەئاست قۆناغە هەستیارەکەدا نین".













گەلەری