PM:11:34:03/03/2026
728 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئێن ئاڕ تی وت، "لە کۆبوونەوەی ئەمشەویاندا رێککەوتن کراوە نوری مالیکی بکشێتەوە و کاندیدێکی تری سەرۆک وەزیران دیاریبکەین".
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، چوارچێوەى هەماهەنگیی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى کۆبوونەوەى خولى ژمارە ٢٦٤ـیان لە کۆشکى حکومى لە بەغدا ئەنجامداوە و بە دواداچوونیان بۆ دوایین پێشهاتەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەرێمى و نێودەوڵەتى کردووە.
لە
راگەیەندراوەکە ئەوەش هاتووە، سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى تاوتوێى شایستە دەستوورییەکانیان
کرد و دووپاتیانکردەوە لە تەوافوقى سەرجەم لایەنەکان لەسەر گرنگیى پەلەکردن لە تەواوکردنیان،
بەتایبەت پێکهێنانى حکومەت کە بەرژەوەندیى نیشتیمانى بپارێزێت و کۆدەنگیى نیشتمانى
بەدیبهێنێت، کە بە رەگەزێکى سەرەکى دادەنرێت لە بنیادنانى نیشتمان و پاراستنى یەکڕیزى.
هاوکات چاوگێک
لە کۆبوونەوەکەش بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا رێککەوتوون بە
کشانەوەی نوری مالیکی لە کاندیدی سەرۆک وەزیران.