AM:11:51:05/03/2026
540 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ تەمویلی مووچەی مانگی دووی موچەخۆرانی هەرێم دەستپێبکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێک لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی نانەوتی هەرێمیان رادەستکراوە و بڕیارە دارایی عێراقیش ئەمرۆ بە ئەگەری زۆرەوە پارەی مووچەی مانگی دوو بخەنە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەمرۆش پارەکە نەنێردرێت ئەوا سەرەتایی هەفتەی
داهاتوو دەگاتە هەرێم، چاوگێکیش لە دارایی هەرێم وتی، دوای گەیشتی پارەکە خشتەی مووچە
بڵاودەکرێتەوە و لەماوەی سێ بۆ چوار رۆژدا مووچە دابەشدەکرێت.