سەردێڕ:

پەیامێکی نوێی ترەمپ لەبارەی هێرشەکانی سەر ئێران

PM:10:57:28/02/2026

776 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ ئێران لە رێککەوتن نزیکبوون بەڵام پاشگەزبووەوە و دەشڵێت، ئێران هەرگیز نیەتی رێککەوتنی نەبووە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ١٢ـی ئیسرائیلی وت، “لە رێککەوتن نزیکبووین، بەڵام ئێران پاشگەزبووەوە بۆیە، لێماندا”.
دەشڵێت، ئەگەر هێرشەکەی ساڵی رابردوو "چەکوشی نیوەشەو” نەبوویایە، ئێستا ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بوو.
هاوکات سەرۆکی ئەمریکا دوو بژاردەی لەبارەی کۆتایی جەنگەکە خستەڕوو:

بژاردەی یەکەم: جەنگەکە درێژە پێدەدات و "دەست بەسەر هەموو شتێکدا دەگرێت".

بژاردەی دووەم: لە ماوەی چەند رۆژێکدا کۆتایی بە شەڕەکە دەهێنێت و هۆشداری توند دەداتە ئێران.
ترەمپ لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بە قەبارەی زیانەکان کرد و گوتی: "بە هەر شێوەیەک بێت، نۆژەنکردنەوەی ئێران دوای ئەم هێرشانە، ساڵانێکی زۆری دەوێت".














گەلەری