فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دژی گرانیی نرخی کارەبا کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان ئەنجامدا و وتیان، نرخی کارەبای پڕۆژەی رووناکی گرانە و لە ئاست بژێویی هاوڵاتیاندا نییە و ستەمە لێیان دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، شۆڕش ئەمین، ئەندامی فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، ئەم پڕۆژەیە دەبێت لە خزمەتی هاوڵاتیاندا بێت نەک دژی بێت، بەهۆی گرانی نرخی کارەباوە هاوڵاتیان ناتوانن کارەباکە بەکاربهێنن.
وتیشی، لە ستانداردی جیهانیدا دەبێت
٪٥ـی داهاتی خێزان بۆ کارەبا بێت، بەڵام لێرەهەموو مووچەی هاوڵاتیان دەبەنەوە بۆ کارەبا لە کاتێکدا هاوڵاتی هەیە مووچەکەی ١٥٠ هەزارە، هەزاران ماڵیش هەیە هیچ مۆلیدەیان نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتیان وەک
بیتاقە پسوڵەی کارەبایان بۆ یەتەوە، چونکە نازانێت کە چەندی بەکارهێناوە و پێوەرێکیان خستووەتە عەمودێکی بەرزەوە و
داخراوە، کە تەنها حکومەت دەزانێت کە چەند بەکارهاتووە.
باسی لەوەشکرد، پێویستە لە هەموو
ماڵێکدا پێوەرێک هەبێت و هاوڵاتیان بزانن رۆژانە چەندیان بەکارهێناوە و مانگانەش
بەراوردی بکەن بە ئەو پسوڵەیەی بۆیان یەتەوە، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان متمانەیان بە پڕۆژەکە
هەبێت.