سەردێڕ:

باران دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت

AM:11:18:24/02/2026

1180 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی دەڵێت، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت بۆ ئەمرۆ لە زۆربەی کاتەکان، لە ئەنجامی کاریگەری کەشێکی ناجێگیر لە سەر ناوچەی جیا جیا پێشبینی نمە بارانی کورت خایەن و هەندێک کات لەسەر ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند و هەورەبروسکە دەبێت، پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی وتی، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان و پلەکانی گەرماش لە هەندێک ناوچە نزمدەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش بەرزدەبێتەوە .

وتیشی، رۆژی پێنجشەممە لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەک بۆ سەر ناوچەکە گۆڕانکاری لە کەشی ناوچەکە درووست دەبێت بە باران بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما، هەروەها بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاویە سنووریەکان و بەرزەکان، کاریگەری ئەم ناجێگیرییە بۆ رۆژانی هەینی و شەممە درێژدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

سلێمانی: ١٩ پلەی سیلیزی

هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی

پیرمام: ١٤ پلەی سیلیزی

سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ١٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ١٨ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ١٩ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٢١ پلەی سیلیزی

 













گەلەری