سەردێڕ:

پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی

PM:02:30:01/03/2026

520 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەداخەوەین بۆ مردنی ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرکردەی دیاری جیهانیی ئیسلامی".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، بۆ ئەم ماتەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاڕاستەی گەلی ئێران و کەسوکاری دەکەن.

وتیشی، لەم دەرفەتەدا داوا لە جیهان دەکەن هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەکان کە تاکە رێگای سەقامگیرییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.














گەلەری