سەردێڕ:

راگەیەندراوێکی بەپەلە لە دارایی عێراقەوە سەبارەت بە دواکەوتنی مووچە

PM:05:40:04/03/2026

1384 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دۆخی دارایی عێراق سەقامگیرە و ئەو دەنگۆیانەی باس لە کێشەی کەمی نەختینەی دەکەن دوورن لە راستییەوە و دەشڵێت، تەرخانكراوەكانی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لەچوارچێوەی بودجەدا مسۆگەرەو هیچ قەیران و كۆسپێكی دارایی نییە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بەوەی بەهۆی كەمی نەختینەی داراییەوە، خەرجكردنی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئازار دواكەوتووە، بەتەواوەتی دوورن لە راستی و پشت بە هیچ واقعێكی فەرمی نابەستن.

وتیشی، فەرمانگەی ژمێریاریی بەشێوەیەكی كردەیی دەستی كردووە بە تەمویلكردنی مووچە و تەرخانكراوەكان، بەمەبەستی گەیشتنی شایستەكان لە وادەی دیاریكراودا.

دەشڵێت، دۆخی دارایی دەوڵەت سەقامگیرەو تەرخانكراوەكانی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لەچوارچێوەی بودجەدا مسۆگەرەو هیچ قەیران و كۆسپێكی دارایی نییە.













گەلەری