PM:09:22:26/02/2026
1440 جار خوێندراوەتەوە
وته‌بێژی حكومه‌تی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، لە چوارچێوەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە مه‌سرور بارزانی واژۆی لەسەر دەسەڵاتی (کارگێڕی، دارایی، یاسایی، پەیوەندییەکان)ـی فەرماندەی فەرماندەیی دەڤەرەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی چاكسازی له هێزی پێشمه‌رگه مه‌سرور بارزانی، واژۆی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی (كارگێڕی، دارایی، یاسایی، په‌یوه‌ندییه‌كان)ی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ده‌ڤه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرد".
دەشڵێت، ئه‌مه
خواستێكی هاوپه‌یمانان و پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه و رێكه‌وتنی ستراتیژی بو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌م پڕۆسه‌یه‌دا هه‌وڵی زۆرییان داوه‌و كارییان بۆی كردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه، "مه‌سرور بارزانی پاڵپشتی به‌رده‌وامی ئه‌وه‌یكردوه هه‌رێمی
كوردستان خاوه‌نی یه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كگرتوبێت، له‌م پێناوه‌شدا هه‌وڵ و پاڵپشتی به‌رده‌وامی هه‌بوه،ئه‌م بڕیاره‌ی
ئه‌مڕۆش واژۆكرا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌دایه".