سەردێڕ:

بەفر و بارانبارین ئەم ناوچانەی هەرێم دەگرێتەوە

PM:10:06:26/02/2026

1540 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم دەڵێت، لە درەنگانی ئەمشەوەوە بارانبارین بە شێوەی نمەباران ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا رۆژی شەممە بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەپۆلێکی نمەباران روویکردووەتە بەشێک لە ناوچەکانی ئیدارەی زاخۆ و تا ئێستاش کاریگەرییەکەی کە لە هەندێک ناوچە هەورەتریشقەی لەگەڵە، درێژبێتەوە بۆ سەر پارێزگای دهۆک و زۆربەی ناوچەکانی ئەو پارێزگایە.

دەشڵێت، پێشبینی دەکرێت تا نیوەشەو باران بارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند سەرجەم ناوچە شاخاویییەکانی هەولێر و سەنتەری شار و دەشتی هەولێر بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان.

وتیشی، پێشبینی دەکرێت بۆ دوای نیوەشەو تا کاتەکانی بەیانیی رۆژی هەینی کاریگەریی بارانبارین درێژبێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی هەولێر و کۆیە و ئیدارەی راپەڕین و کەرکوک و گەرمیان و پاشان بۆ ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی دیکەی گەرمیان هاوکات بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی پچڕپچڕ دەبێت، و لە ئێوارەو شەودا بارانبارین رادەوستێت و بەفربارین تەنها لە ناوچەشاخاوییە بەرزەکان بەردەوامی دەبێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشكرد، پلەی گەرما بۆ سبەی رۆژی هەینی چوار بۆ حەوت پلە نزمدبنەوە و ئەگەری خۆڵبارین هەیە بەتایبەت لە باشووری شاری هەولێر و کەرکوک و گەرمیان.













گەلەری