سەردێڕ:

ئاگادارییەکی بەپەلە لە دژە تیرۆری کوردستانەوە بۆ هاوڵاتییان

PM:04:35:28/02/2026

956 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای دژە تیرۆری پارتی دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن، تاوەک لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و ڕووداوی نەخوازراو نەبنەوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەزگای دژە تیرۆری پارتی لە راگەیەندراوێکدا هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، لە ئانوساتی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، لە شوێنی گونجاو و شیاو خۆیان بپارێزن.
دەشڵێت، بۆ ئەوەی لە کاتی بەرپەرچدانەوەی تەنەکان لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە دووچاری زیانی گیانی و رووداوی نەخوازراو نەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا دەزگای دژە تیرۆر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند شوێنێک پارچەی تەنە تێکشکاوەکان کەوتوونەتە خوارەوە و مەترسی هەیە.












گەلەری