سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا: ئامادەم بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ پوتن کۆببمەوە

PM:07:45:27/02/2026

1372 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت، ئامادەیە لەگەڵ هاوتا رووسیەکەی کۆببێتەوە و دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گەیشتن بە ئاشتی.


ئەمڕۆ هەینی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، ڤۆلۆدمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وتی، ئامادەیە لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا کۆببێتەوە و وتیشی، هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو بگەن بە ئاشتی بەڵام دەستبەرداربوونی ناوچەکانی سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک هێڵی سوورە و وتیشی، پێویستە واشنتۆن چەکی پێشکەوتووتر بۆ وڵاتەکەی دابین بکات.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری رووسیا دەڵێت، بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەیان لە ماوەی نۆ کاتژمێردا ٢٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە، لەنێویاندا ٢٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئامانجیان مۆسکۆ بووە.













گەلەری