سەردێڕ:

ترەمپ لەبارەی رێکنەکەوتن لەگەڵ ئێران هۆشیاری دەدات

PM:12:23:24/02/2026

860 جار خوێندراوەتەوە

ترەمپ دەڵێت، ئەگەر لەگەڵ ئێران رێکنەکەون دەرئەنجامەکان بۆ ئەو وڵاتە کارەساتبار دەبن.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئەو گەیشتن بە ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران پێ باشترە، بەڵام ئەگەر نەگەنە ئەنجام، ئەوا دەرئەنجامەکان بۆ تاران کارەساتبار دەبن.

پێگەی ئەکسیۆسیش لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، ترەمپ لە ئێستادا بەردەوامبوونی دانووستانەکانی پێ باشترە بەڵام. تیمێکی راسپاردووە تاوەکو کۆمەڵێک بژاردەی جیاواز بخەنە بەردەمی، تاوەکو لە بڕیارەکانیدا پشت بە زانیارییە وردەکان ببەستێت و هەنگاوی داهاتووی ئەمریکا بەرامبەر ئێران دیاریبکات.

پێشتریش بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان وتبووی، گەڕی داهاتووی دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پێنجشەممەی داهاتوو لە جنێف بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ هەوڵێکی ئەرێنی بۆ هەوڵدانی زیاتر بەرەو تەواوكردنی رێککەوتنەکە.













گەلەری