PM:08:16:03/03/2026
912 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، دۆخی ناوچەکە تادێت بەرەو خراپتر دەچێت و دەشڵێت، هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو خوێنی زیاتر نەڕژێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، جێی داخە کە رۆژ لەدوای رۆژ دۆخی ناوچەکە بەرەو خراپتر دەچێت و ئەوان وەک تورکیا هەموو هەوڵێک دەدەن کە دۆخەکە ئارامبکەنەوە تاوەکو دوژمنایەتیی دیکە لەنێوان وڵاتانی دیکەی ناوچەکە سەرهەڵنەدات.
دەشڵێت، ئەوەی لە ناوچەکەدا روودەدات پلانگێڕیە و سەقامگیریی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
دەخاتە مەترسییەوە و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ پاراستنی تورکیا لە مەترسییەکان.