PM:01:29:01/03/2026
408 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی مردنی عەلی خامنەیی دەڵێت، بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کوژرانی سەماحەتی رابەری ئێران عەلی خامنەییم پێگەیشت، ژیانی لەپێناو گەلەکەی بەخشی و داوا دەکەن کۆتایی بهێنرێت بە شەڕی ئێران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق وتی، بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی مردنی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی ئەو وڵاتەی پێگەیشتووە.
وتیشی، خامنەیی
تەواوی ژیانی لەپێناو تێکۆشانی گەل و نەتەوەکەی بەخشیوە دەشڵێت، عێراق هەڵوێستێکی
جێگیری هەیە و داوا دەکات کۆتایی بە شەڕ و ئاڵۆزییەکان بهێنرێت لەگەڵ ئێران.