سەردێڕ:

عەلی حسێن: هیچ گرفتێکمان نیە نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی هەرێم بکات

PM:07:25:24/02/2026

1216 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی دەڵێت، پۆستی سەرۆکی کۆمار پەیوەستە بەکوردەوە و پێویستی بە سازانی ناوخۆی هەیە، لە بارەی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمیشەوە وتی، هیچ گرفتێکیان نیە نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی هەرێم بکات.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەلی حسێن، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی لە لیدوانێکدا وتی، لە دوای هەڵبژاردنەکانەوە لیژنە هاوبەشەکانی پارتی و یەکێتی چەندین کۆبوونەوەیان ئەنجام داوە لەسەر پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و لەسەر شێوازی کارکردن و دابەشکردنی زۆربەی پۆستەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

دەشڵێت، هیچ گرفتێکیانان نییە لەسەر ئەوەی کە نەوەی نوێ بەشداری حکومەتی نوێی هەرێم بکات.

لە بارەی پرسی پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە وتی، ئەم پۆستە پەیوەستە بە تەواوی پێکهاتەی کوردەوە و پێویستە کوردیش لەنێو خۆیدا لەسەر کاندیدی سەرۆک کۆمار رێکبکەوێت.













گەلەری