سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، "کەمبوونەوەی کارەبا کاتییە، سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان دەکەم و هەوڵ دەدەین چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچە بدۆزینەوە".
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، "سوپاسی خەڵكی هەرێمی کوردستان دەکەم لە پای پشوو درێژییان لە بارەی دوا کەوتنی مووچە و ئەو گرفتانەی هاتوونەتە پێش".
دەشڵێت، "بابەتی
بێمووچەیی یان دواكەوتنی مووچە بابەتێكە لەگەڵ حكومەتی عێراق ئێمە بەردەوام لەسەر
هێڵین بۆ ئەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ بدۆزینەوە."
لەبارەی دۆخی کارەباشەوە وتی، "دوای
ئەو شەڕەی دروستبووە و ئەو پەلامارانەی کراونەتە سەر کێڵگەکانی نەوت و گاز، بەشێک
لە کۆمپانیاکان بۆ خۆپارێزی بەرهەمەکانی خۆیان کەم کردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری
کەمبوونەوەی کارەبا، ئەمەش کاتییە و هیوادارین بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە".