نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، سودانی سەرجەم بەرپرسانی هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا دوورخستەوە و وتووشیەتی، "هیچ نەرمییەک نانوێنین لە بەرامبەر هەر هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق بۆ ناو شەڕ".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانى كردووە.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا سودانی
جەختی لەوە کردەوە، هیچ نەرمییەک نانوێنن لە بەرامبەر بە هەر هەوڵێک بۆ راکێشانی عێراق
بۆ ناو شەڕ یان هەر شتێک کە هەڕەشە لە سەقامگیرییەکەی بکات.
باسى لەوەشكردووە هێزە
چەکدارەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی.
سودانی بە سەرکردە ئەمنییەکانی راگەیاندووە، بەرپرسیارێتی
یاسایی و ئەخلاقی پابەندییان دەكات بەوەی بەرژەوەندییەکانی عێراق لە سەرووی هەموو
شتێکەوە دابنێن و یاسا بسپەپێنن بەوپەڕی ئامادەییەوە، رێگە بە هیچ لایەنێك نەدەن وڵات رابکێشێتە ناو ململانێ و هەڕەشە لە سەقامگیرییەکەی
بکات.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان فەرمانی دا لێپرسینەوە
بكرێت لە هەر لایەنێك یان کارمەندێکی ئەمنی کە کەمتەرخەمی لە ئەرکەکانیاندا بسەلمێت،
لەم قۆناغە گرنگەدا كە عێراق و ناوچەكەی پێدا تێپەڕدەبێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا فەرمانیكرد
بەرپرسانی هەواڵگری لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا لە كارەكانیان ببەخشرێن.