AM:10:14:03/03/2026
588 جار خوێندراوەتەوە
جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران پێی نایە رۆژی چوارەمەوە و شەوی رابردوو ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بەفراوانیان کردە سەر ئێران و فەرماندەی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆمیش وتی، لەگەڵ ئیسرائیل توانا سەربازییەکانی بەرگری ئاسمانی ئێرانیان بە ئامانج گرتووە و سوپای پاسدارانیش دەڵێت، هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی شێخ عیسا لە بەحرەین.
چوار رۆژە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەل ئێران بەردەوامە و لە نوێترین پێشهاتەکانیشدا، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا دەڵێت، شەوێ رابردوو ئۆپراسیۆی توڕەی داستانئاسایان جێبەجێکردووە و پێگەکانی هەڵدانی مووشەک و درۆنیان لە ئێران تێکشکاندووە و دەشڵێن، ناوەندی فەرماندەیی سوپای پاسداران و فرۆکەخانە سەربازییەکانی ئێرانیان خاپور کردووە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت،١٠ دامەزراوەی سەر بە هەواڵگری ئێرانیان بۆردوومان کردووە و بە ٢٥٠
بۆمب دەیان سەکۆی موشەکی و شوێنی ستراتیژی ئێرانیان لەناوبردووە. وتیشی، فڕۆکە
جەنگییەکانیان ناوەندی فەرماندەیی سیپایان لە تاران خاپوورکردووە و تەواوی
فەرماندەکانیشیان کوژراونو میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، لە ئەنجامی ئەو هێرشەکانی
شەوی رابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل پێنج پاسدار کوژراون.
میدیاکانی ئێرانیش دەڵێن، هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران
هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئاسمانی ئەمریکی شێخ عیسای لە بەحرەینو زیانیان پێگەیاندووە.
سوپای پاسداران وتیشی، زیانی زۆریان بە بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل
گەیاندووە و ١٠ موشەکی کرووزیشیان ئاڕاستەی کەشتیگەلی ئەمریکا لە کەنداو کردووە و
هێرشیان کردووەتەسەر بنکەی تانگۆی ئەمریکا لە کەنداو.