AM:10:17:25/02/2026
828 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە لە کاتی سەردانیکردنیان بۆ هاتووچۆی سلێمانی – بەشی مۆڵەت پێویستە پێشوەختە لە رۆژانی شەممە نۆرە (کۆد)ـیان وەرگرتبێت بە پێچەوانەوە مامەڵەکانیان بۆ ئەنجامنادرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاووچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا وتی، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت سەردانی بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن پێویستە لە رۆژانی شەممەدا کۆد وەربگرن لە رێگەی لینکی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە.
وتیشی، بە پێچەوانەوە ئەگەر کۆدی وەرنەگرتبێت هیچ کارێکی بەشی مۆڵەتی بۆ رایی
ناکرێت و تەنها کاری ئەو کەسانە بەڕێ دەکرێت کە کۆدیان وەرگرتووە و ئاماژەی
بەوەشکرد، لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە دەتوانن نۆرە بگرن بۆ بەشی مۆڵەت.