سەردێڕ:

سەرۆکی ئەمریکا: هەرگیز رێگە بە ئێران نادەین چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت

AM:08:48:25/02/2026

668 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا رێگری دەکات کە ئێران بۆ دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی دەشڵێت، لە ئێستادا دانوستان لەگەڵ ئێران بەردەوامە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی وتاری ساڵانەی پشکەشکرد و لە بارەی پرسی ئێرانەوە وتی، ئێران هەوڵی پەرەپێدانی توانا موشەکییەکانی دەدات، بەڵام دەیەوێت ئەم کێشەیە لە رێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکات و وتیشی، هەرگیز رێگە بە ئێران نادەن چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت.

وتیشی، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەردەوامە و ئەوان رێککەوتنیان دەوێت، بەڵام ئەگەر رێکنەکەون، ئەوا ئەمریکا بۆ هەموو ئەگەر و بژاردەیەک ئامادەیە و هەموو ئەگەرەکانی لەبەرچاو گرتوون، بە بژاردە سەربازییەکانیشەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵاوسان لە دابەزیندایە و ئەمریکا لەژێر سەرکرادیەتی ئەودا سەرکەوتنی ئابووری بێوێنە دابینێت بە خۆیەوە، کاتێک دەسەڵاتیان گرتە دەست ئەمریکا لە قەیرانی ئابووریدا بوو، بەڵام ئێستا بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە ئەمریکا لە بەرزترین ئاستیدایە و ئەمڕۆ سنوورەکانیان لە هەموو کات زیاتر پارێزراوترە.



 













گەلەری