رووسیا و ئۆکرانیا پێیان نایە ساڵی پێنجەمی شەڕە خوێناوییەکەی نێوانیانەوە، جەنگێک کە لەدوای جەنگی جیهانیی دووەم درێژمەوداترینی مێژووە، لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا دیموگرافیای سنووریی هەردوو وڵات گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، لەم راپۆرتەدا وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەو گۆڕانکارییانەوە دەخەینەڕوو.
رووسیا چەند لە خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە؟
هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا چوار ساڵی تێپەڕاند و پێی نایە پینجەم ساڵییەوە، لە ماوەی ئەم چوار ساڵەدا رووسیا نزیکەی ٪٢٠ـی خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە.
داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا لەلایەن رووسیا لە چوارچێوەی شەڕی خاک نییە، ئەمە تێکچوونی نێوان هێزی کلاسیکی سەربازی، یاسای نێودەوڵەتی، ناسنامەی نەتەوەیی و ستراتیژی درێژخایەنی هێزە گەورەکانە.
گرنگی ئۆکرانیا چییە بۆ رووسیا؟
رووسیا ئۆکرانیا وەک ناوچەی کاریگەری
خۆی دەبینێت، شوێنێکی ستراتیجییە لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا، هەروەها سوودێکی
زۆری هەیە لە رووی کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی گەنم، هاوکات رێگایەکی گرنگە بۆ
گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا.
رووسیا چەندی خاکی ئۆکرانیای داگیرکردووە؟
سەرەتای هێرشەکان لە ساڵی ،٢٠٢٢
رووسیا ٪٢٧ـی خاکی ئۆکرانیای داگیرکرد بەڵام دوای هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا کە
بەرگری کرد رێژەکە کەمبووەوە بۆ ٪١٨ - ٪٢٠، کەواتە نزیکەی ١٠٨ – ١٢٠ هەزار
کیلۆمەتر دووجا داگیرکراوە،
ئەو
ناوچانە کوێن کە داگیرکراون؟
داگیرکارییەکانی روسیا لە ئۆکرانیا پڕۆسەیەکی
یەکجارەکی نەبوو، بەڵکو پڕۆژەیەکی ماوەدرێژ، قۆناغ بەقۆناغ و گۆڕاو بە پێی
هەلومەرجی سەربازی و سیاسی بوو بە سێ قۆناعدا رۆشتووە:
* پێش ساڵی ٢٠٢٢.
* دوای ساڵی ٢٠٢٢.
* دۆخی وردکەرییەکانی ٢٠٢٤–٢٠٢٦.
- قۆناغی یەکەم، داگیرکارییەکانی
پێش ساڵی ٢٠٢٢:
پێش ساڵی ٢٠٢٢، روسیا نزیکەی ٧٪ی خاکی ئۆکرانیای کۆنترۆڵکردبوو، ئەم
بەشە پێکهاتبوو لە( نیمچە دوورگەی کریمە، بەشێک لە ناوچەکانی دونێتسک و لوهانسک و دۆنباس).
لە داگیرکردنەکانی پێش ساڵی ٢٠٢٢ گرووپە
جیاوازخوازەکان و پلانی سیاسی بەکار هێنراوە کە ئەمەش تەکنیکی نا – شەڕ بوو.
- قۆناغی دووەم، دوای ساڵی
٢٠٢٢:
هێرش و کۆنترۆڵ کردنەکان گەورەکران و لە شوباتی ٢٠٢٢، رووسیا دەستی بەسەر ١٢–١٣٪ی
خاکی دیکەی ئۆکرانیا کرد، بە شێوەیەکی هێرشگرایەتی و ستراتیژیکی:
- گەمارۆی سەرەتایی و
هێرشەکانی بۆ سەر دونباس و خێرسۆن دەستپێکرد، داگیرکردنەکانی بە شێوازی تاکتیکی
بوو و تانک و تۆپخانە و موشەکی بەکارهێنا و بەهۆی شەڕەکە و پاڵپشتی گرووپە جیاوازەکان،
رووسیا توانای کۆنترۆڵ کردنەوەی زیادکرد.
قۆناغی سێیەم، گۆڕانکارییەکانی
٢٠٢٤–٢٠٢٦:
دوای هێرشە سەرەتاییەکان و کۆنترۆڵی
سەرەتایی، شەڕەکە بۆ گۆڕا بۆ شەڕی ورد (لە ساڵی ٢٠٢٤ خاکی گیراوی ئۆکرانیا بوو بە
چوار هەزار و ١٦٨ کیلۆمەتر، لە ساڵی ٢٠٢٥یش چوار هەزار و ٧٠٠ – چوار هەزار و ٨٠٠
کیلۆمەتری دیکەی زیادکرد).
لە سەرەتای ساكڵی ٢٠٢٦ ئۆکرانیا دەستی
بە هێرشی بەرپەرچدانەوەی خۆی کرد، نزیکەی ٤٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە و هەشت شوێنی
نیشتەجێبوون لە باشووری ۆلێکساندریڤکای رزگارکرد.
رێژەی کۆنترۆڵی ناوچەکان لە مانگی شوباتی ٢٠٢٦ چەندە؟
- کریمیە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە ٪١٠٠ـی داگیرکراوە
.
- لوهانسک لە ساڵی ٢٠٢٥ـەوە ٪٩٩ - ١٠٠ـی
داگیرکراوە.
- دونێتسک ٪٧٨ - ٪٨٠ـی داگیرکراوە.
- زاپۆریژیا (وێستگەی ئەتۆمیی
ئینێرهۆدار) ٪٧٥ـی داگیرکراوە.
- خێرسۆن (کەناری چەپى ڕووباری
دنیپرۆ) ٪٧٢ - ٪٧٥ـی داگیرکراوە.
داگیرکردنی خاکی ئۆکرانیا لەلایەن
روسیا هێرشێکی ستراتیجییە بۆ گۆڕینی نەخشەی سیاسی ئەورووپا. بەهۆی بەرگری ئۆکرانیا
و پاڵپشتی نێودەوڵەتی، رووسیا نەتوانیوە ئەنجامی خێرا بەدەست بهێنێت و شەڕەکە
گۆڕاوە بۆ کێشەیەکی درێژخایەن.