سەردێڕ:

سێنتکۆم: بە وردی ئەوانە لەناودەبەین کە هەڕەشەن بۆ سەر هێزەکانمان

AM:08:42:05/03/2026

472 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەی هەڕەشە موشەکییەکانی ئێران و زۆر بە وردی ئەوانە لەناو دەبەن و تێکیان دەشکێنن کە هەڕەشەن بۆسەر هێزەکانیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) وتی، هەوڵە سەربازییەکانیان بەردەوامە بۆ لاوازکردنی تواناکانی ئێران لە بواری سەکۆی موشەکەکاندا.

وتیشی، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت و ئەو هەڕەشانە دەدۆزنەوە کە لەسەر هێزەکانیانە و زۆر بە وردی تێکیان دەشکێنن.

ئەمە لە کاتێکدایە، هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێی ناوەتە رۆژی شەشەمەوە و ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی رێگری لە هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەکەن کە ئاسایشی ناوچەکە و هێزەکانیان بخاتە مەترسییەوە.













گەلەری