وەزیری نوێی بەرگری ئێران کە تەنها دوای دوو رۆژ لە وەرگرتنی پۆستەکەی دوێنێ راگەیەندرا کە کوژراوە، بە بۆردومانی ئیسرائیل.
سەرەتا رۆژی ٢٨ـی شووبات، کە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی شەڕەکە بوو، ئیسرائیل لە بۆردومانێکدا عەزیز نەسیرزادە، وەزیری بەرگریی ئێرانی کوشت، ئەم وەزیرە مانگی ئابی ٢٠٢٤ پۆستەکەی وەرگرت بوو، واتە تەنها ساڵ و نیوێک لە پۆستەکەدا بوو.
دوای دوو رۆژ لە کوژرانی نەسیرزادە و لە دووی ئەم مانگە، مەسعود
پزشکیان سەرۆککۆماری ئێران، مەجید ئیبن رەزای وەک وەزیری نوێی بەرگریی وڵاتەکەی
دەستنیشان کرد، بەڵام ئەم وەزیرە نوێیە کەمترین ماوەی مانەوەی لە پۆستەکەی بەڕێکرد
و دوای کەمتر لە ٤٨ کاتژمێر لە دەستبەکاربوونی کوژرا رۆژی سێشەممە سێی ئادار،
میدیاکانی ئێران کوژرانی مەجید ئیبن رەزایان راگەیاند.
بەپێی میدیاکانی ئێران، مەجید
ئیبن رەزا لە هاوینی ساڵی رابردوو بووەتە جێگری وەزیری بەرگریی ئێران، یەکێک بووە
لە فەرماندە ناسراوەکانی ئێران، بڕوانامەی دکتۆرای هەبووە.
کوشتنی دوو وەزیری بەرگریی ئێران لە ماوەی چوار رۆژدا، بەشێکە لە
پلانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ لێدان لە بەرپرسانی باڵای ئێران، بەتایبەتی بەرپرسانی
سلکی ئەمنی و سەربازی، پێش ئەوەش بەشێکی دیکە لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران
و بەرپرسانی هەواڵگری و بەرپرسانی هێزە دەریایی و زەمینییەکانی ئێرانی کوشتووە.