سەردێڕ:

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ زانیاری لەبارەی مووچە و ١٢٠ ملیارەکەوە ئاشکرادەکات

PM:09:17:01/03/2026

844 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، چەند رۆژێکە عێراق لە چاوەروانی ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی هەرێمە تا مووچەی مانگی دوو بنێرێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو وەک کاری هەمیشەیی بە ئەنقەست ناردنەکەی دوادەخات، تا بەدرێژایی ساڵ چەند مووچەیەکی مووچەخۆران وەک دوو ساڵی رابردوو بخوات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، سەوسەن کاکەمەم، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی، "چەند رۆژێکە حکومەتی بەغدا لەچاوەروانی ناردنی ١٢٠ ملیارەکەی هەرێمە تا مووچەی مانگی دووی هەرێم بنێرێت، بەڵام حکومەتی ماوەبەسەرچوو تازە بە تازە دەڵێت کاتی زیاترمان پێویستە بۆ کۆکردنەوەی ئەو برە پارەیە تا وەک داهاتی ناوخۆی نانەوتی بۆ بەغدای بنێرین".

دەشڵێت، هەموومان دەزانین حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم داهاتی ناوەخۆ و نەوتی و نانەوتی و گومرگەکان، جگە لە مانگی دوو، مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ـی ساڵی ٢٠٢٥ یشی دیارنیە و نازاندرێت لەچیشدا سەرف کراوە.

وتیشی، وەک کاری هەمیشەیی ئەم حکومەتە ماوە بەسەرچووە مانگانە بە ئەنقەست ئەو ١٢٠ ملیارە دوادەخات تا بەدرێژایی ساڵ چەند مووچەیەکی مووچەخۆران وەک دوو ساڵی رابردوو بخوات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە و هەرێم بە دۆخێکی سەخت داتێدەپەریت و گوزەرانی خەڵکیش لەو پەڕی نەهامەتیدایە و بەو مانگی پیرۆزی رەمەزانە خەڵک پارەی نەک کرێی خانووی پێ نەماوە ناتوانێیت ژەمیکی باشە بۆ بەربانگ ئامادە بکات.













گەلەری