PM:08:17:04/03/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەولێر بیسترا و بەپێی زانیارییەکانیش، هێرشی درۆنی بووە و ئامانجەکان بۆ کونسوڵخانەى ئەمریکا و فڕۆکەخانەى هەولێر بووە، بەڵام لەلایەن سیستمى بەرگرى بەرپەرچدرایەوە و تەقێندرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا زنجیرەیەک هێرشێک کرانە سەر هەولێر و سەرجەمیان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانانەوە تێکشکێنران.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، پاشماوەی چەند درۆنێک لە گەڕەکەکانی ٣٢ـی پارک و نزیک فڕۆکەخانە و گەڕەکى وەزیران و پارکى سامى، کەوتوونەخوارەوە و بە وتەی شایەتحاڵەکان چەند کەسێک بە سوکی برینداربوون.